ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

خەڵاتەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

کۆی گشتی بڕی 331 ملیۆن یۆرۆ لەنێوان هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە یۆرۆی 2024 دابەش دەکرێت و تیپی پاڵەوان نزیکەی 28 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

گەیشتن بە جامی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 ئامانجی سەرەکی ئەو 24 هەڵبژاردەیەیە کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن، بەڵام بەدڵنیاییەوە سوودی دارایی بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیانە بۆ ئەوانیش گرنگە.

لە یۆرۆی 2024 رێژەی نزیکەی 331 ملیۆن یۆرۆ بەسەر 24 تیپەکەدا دابەشدەکرێت، کە بڕەکەی 40 ملیۆن یۆرۆ زیاترە لە ماوەی رابردوو. لە یۆرۆی 2020 کە بەهۆی پەتانی کۆرۆناوە ساڵێک دواکەوت بڕی 290 ملیۆن یۆرۆ لە پاڵەوانەتییەکەدا خەرج کرا.

ئیتاڵیا، پاڵەوانی یۆرۆی 2020

لە یۆرۆی ئەمساڵدا هەر هەڵبژاردەیەکی بەشدار بوو بڕی 9.25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن. ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە بە پێی ئاستی تیپەکان دابەش دەکرێت. لە هەر یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکاندا هەر بردنەوەیەک پاداشتی یەک ملیۆن یۆرۆی هەیە و هەر یەکسانبوونێکیش 500 هەزار یۆرۆیە. هەروەها سەرکەوتن بۆ قۆناغە کرانە دەرەوەکان پاداشتی یەک ملیۆن و نیو یۆرۆیە.

لە قۆناغی 16 بەدواوە خەڵات بۆ بردنەوە و یەکسان بوون نامێنێت، تەنیا لە ئەگەری سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشت پاداشت دانراوە. گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەهای 2.5 ملیۆن یۆرۆیە و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتاییش بڕی چوار ملیۆن یۆرۆیە. بۆ ئەو هەڵبژاردانەی دەگەنە یاری کۆتایی، مەرجەکان بەم شێوەیەن:

خەڵاتی پلەی یەکەم و دووەم:

8 ملیۆن یۆرۆ بۆ تیپی پاڵەوان و 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ پلەی دووەم.

زۆرترین داهاتی تیپێک لە یۆرۆی 2024 دەکرێت چەند بێت؟

بە گشتی تیپی پاڵەوان دەتوانێت زۆرترین پارە بە نزیکەیی 28.25 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت ئەگەر سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button