ئیسپانیاگرنگترین

پلانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی نیكۆ ویلیامس

پارەی زیاتری پێ دەدەن...

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پلانی یانەی بارسێلۆنایان بۆ گواستنەوەی نیكۆلاس ویلیامسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیك بلباو ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی ویلیامس لەگەڵ بلباو لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

یانە كەتەلۆنییەكە سەرسامی یاریزانەكەیە و لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی داوە.


بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی نیكۆلاس ویلیامس یەكلاییبووەتەوە، دەیەوێت بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبردن بیگوازێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بارسا بە كەسە نزیكەكانی ویلیامسی گوتوە كە ئەو هەڵبژاردەی یەكەمی یانە كەتەلۆنییەكەیە بۆ باڵی هێرشبردن و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ویلیامس لەگەڵ ئاتلێتیك بلباو 50 ملیۆن یۆرۆیە، پلانی بارسێلۆنا ئەوەیە بڕە پارەیەكی زیاتر لەوە بەڵام بەشێوەی قیست بە بلباو بدات.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەگەر بلباو بەو ئۆفەرە راز نەبێت ئەوا بارسێلۆنا ئامادەیە تەواوی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە 21 ساڵانەكە بدات.

نیكۆلاس ویلیامس بە درێسی بلباو

لە وەرزی رابردوو نیكۆ ویلیامس بەشداری لە 37 یارییدا كرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button