ئیسپانیاگرنگترین

کاردانەوەی ئەستێرەکانی ریال مەدرید دوای پەوەندیکردنی ئێمباپێ بە یانەکە

"بەخێربێیت بۆ ماڵە نوێیەکەت"

یاریگا –

ئەمشەو ریال مەدرید بەشێوەیکی فەرمی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی راگەیاند، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بێگومان ئەستێرەکانی یانە ئیسپانییەکەش کاردانەوەی خۆیان هەبوو، لەناو ئەستێرەکانی مەدرید، دووانەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ گۆس خێراترین کاردانەوەیان هەبوو.

ڤینیسیۆس نزیکەی نیو کاتژمێر بەر لە راگەیاندنی گرێبەستەکە، پێش یانەکەی کەوت و لە پلاتفۆڕمی ئێکس بە بڵاوکردنەوەی ئیمۆجی کاتژمێرێک پەیوەندیکردنی کیلیانی بە یانەکە پشتڕاستکردەوە.

دوای راگەیاندنی گرێبەستەکەش لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام لە کۆمێنتی پۆستی ئاشکراکرانی گرێبەستەکە ئیمۆجی کاتژمێرەکەی داناوەتەوە و نوسیوییەتی تیک تاک…

هەر دوای راگەیاندنی گرێبەستەکە، رۆدریگۆ گۆس بەیاننامەکەی ریال مەدریدی ریتویت کردوو، لەگەڵیدا یەک دەرزەن ئیمۆجی خۆشەویستی بۆ کیلیان ناردووە.

تێبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکەش لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیوییەتی؛ کیلیان ئێمباپێ بەخێربێیت بۆ ماڵە نوێیەکەت.

کاردانەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگاش پۆستکردنی وێنەیەکی خۆی و کیلیانە.

ئێدێر میلیتاویش نوسیوییەتی؛ بەخێربێیت کیلیان، بەرە نازناوی 16ـەمین.

مارسێلۆی ئەفسانەی یانەکەش نوسوییەتی؛ نازناوەی 16ـەمین بەڕێوەیە…

کاردانەوەی فێدی ڤالڤێردیش بە دانانی ئیمۆجی بۆمبێکە.

ئاندرێ لونینیش لە ستۆری ئینستاگرام بەخێرهاتنی کیلیانی کردووە.

براهیم دیازیش نوسوییەتی؛ کیلیان بەخێربێیت بۆ باشترین یانەی جیهان.

هەژماری فەرمی لالیگاش بە چەند شێوەیەکی جیاواز بەخێرهاتنی کیلیانی بۆ خولەکە کردووە.

کیلیان ئێمباپێ یەکەم پەیامی بۆ هاندەرانی یانە نوێیەکەی ناردووە و نوسیوییەتی.

خەونێکە و هاتەدی،
زۆر دڵخۆشم و شانازی بە پەیوەندیکردنم بە ریال مەدرید دەکەم. هیچ کەسێک ناتوانێت لەو خۆشیەی ئێستا تێیدام تێبگات.

مەدریدێستاییەکان، بەپەرۆشم بۆ دیدارتان، سوپاس بۆ پشتگیرییە ناوازەکەتان.

هالا مەدرید 🤍🤍🤍

هەژماری فەرمی یانەی مۆناکۆی فەرەنسیش پیرۆزبایی لە کیلیان دەکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button