گرنگترینیاریگا

گەر ڕاهێنەرانیتریش هەنگاوەکەی مۆرینهۆیان بگرتایەتە بەر، چارەنووسیان کام یانە دەبوو؟

یاریگا- دوای نزیەکەی ساڵێک لە دوورکەوتنەوەی ڕاهێنەرایەتیکردنی مانچستەر یونایتد، ئەمڕۆ بە فەرمی جۆزێ مۆرینهۆ وەک ڕاهێنەری نوێی تۆتنهام دەستنیشان کرا و شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی گرتەوە کە شەوی ڕابردوو بە بڕیارێکی بۆردی یانەکە دوور خرایەوە.

لەمەودوا “سپێشەڵ وەن” ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەکات کە زۆرترین بردنەوەی لە مێژووی ڕاهێنەرایەتی خۆیدا بەرامبەریان تۆما کردووە، (13) بردنەوە.

هەندێک لە سەرچاوەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارەکان، لە نێویشیاندا پێگەی گۆڵ-ی عەرەبی، گرنگیان بەو ڕیکۆردانە داوە و لیستێک لە ڕاهێنەرانی بەناوبانگیان بڵاو کردۆتەوە و ئەگەری ڕاهێنەرایەتی کردنی ئەو یانانەی زۆرترین بردنەوەیان بەرامبەر تۆمار کردوون، چارەنووسیان بەم شێوەیەی لێ دێت:

پیپ گواردیۆلا/ زۆرترین بردنەوە (10) بەرامبەر یانەکانی ئارسیناڵ و ئەتڵەتیک بیڵباو. دوای ئەوانیش ڕیاڵ مەدرید بە 9 بردنەوە.

زینەدین زیدان/ زۆرترین بردنەوە (6) جار، بەرامبەر یانەکانی سێڵتاڤیگۆ، لیگانیس، سیڤییا، ئیبار و دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنا

یۆرگن کڵۆپ/ ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپوول، گەر هەمان هەنگاوی مۆرینهۆ بگرێتە بەر، چارەنووسی گەڕانەوە دەبێت بۆ ئەڵمانیا و سەرپەرشتی کردنی یانەی فرایبۆرگ، بەوەی 13 جار بردنەوەی بەرامبەر تۆمار کردوون.

ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی/ دوای بارسێلۆنا، چارەنووسی ڕاهێنەرایەتی کردنی، یانەی خیتافی دەبێت. لە 20 یاریدا، توانیویەتی 16 جار تووشی شکستیان بکات.

ئونای ئێمری/ ئینگلتەرا بەرەو ئیسپانیا جێ دەهێڵێت و سەرپەرشتی کردنی یانەی ئیسپانیۆل دەگرێتە ئەستۆ. لە 19 یاردیدا، توانیویەتی 14 جار شکست بەو یانەیە بهێنێت.

ماسیلیانۆ ئەلێگری/ ئەم ڕاهێنەرە ئیتاڵیە، زۆرترین بردنەوەکانی خۆی بەرامبەر یانەی لازیۆ تۆمار کردووە، لە 27 جار ڕووبەڕوو بوونەوە، 17 جار بە براوە هاتۆتە دەرەوە بەرامبەر ئەو یانەیە.

کارلۆ ئەنچلۆتی/ بە هەمان شێوەی ئەلێگری، ئەو یانەیەی زۆرترین جار تامی شکستی کردووە بە دەستی ئانچلۆتی، لازیۆی ئیتاڵییە، لە کۆی 34 یاری، کارلۆ 18 جار لایەنی براوە بووە.

ماوریزیۆ ساری/ چارەنووسی ئەم ڕاهێنەرە، یانەیەکی ئاست نزم دەبێت کە زۆرترین بردنەوەی بەرامبەر تۆمار کردبێت، ئەویش هیلاس ڤیرۆنایە بە 7 بردنەوە لە کۆی 15 جار ڕووبەڕوو بوونەوە.

دیێگۆ سیمیۆنی/ ئەم ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیە هەر لە ئیسپانیا دەمێنێتەوە وزۆرترین ژمارەی بردنەوەکانی بەرامبەر یانەیەک، پێی دەڵێت کە چارەنووسی دەخاتە تەک ئەتڵەتیک بیڵباو. لە 19 یاریدا 15 جار لە کوڕانی هەرێمی باسکی بردۆتەوە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی/ ڕاهێنەرەکەی ئێستای ئینتەر میلان، لە ئەگەری وازهێنان و ڕوو کردنە یانەیەکیتر کە زۆرترین جار شکستی پێ هێنابێتن، سێ بژاردەی لە بەردەستدا دەبێت، ئەوانیش یانەکانی ئەی سی میلان، ئەتاڵەنتا و ئۆدینێزی کە 7 جار لە هەریەکەیانی بردۆتەوە.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ/ گەر هەمان ڕێگەی مۆرینهۆ بگرێتە بەر کە تازەگی شوێنەکەی لە سپێرس وەرگرتووە، داهاتووی ئەم ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیە هەر ئینگلتەرا دەبێت، بەڵام ئەم جارە لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس کە 11 یاری لێ بردوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button