
یاریگا –
ئاراوخۆ چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەکات بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە
رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا باسی لە داهاتووی خۆی لەگەڵ تیپەکە و ئەگەری رۆیشتنی کرد.
دوای گەیشتنی بە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، ئاراوخۆ بۆ رۆژنامەی مارکا گوتی، دۆخم باشە و ئارامم، گرێبەستم تا ساڵی 2026 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌یه، نوێنەرەکەم لەگەڵ یانەکە کۆدەبێتەوە، چاوه‌رێیی كۆبوونه‌وه‌كه‌م بزانین چی رووده‌دات، من بیر لە هەڵبژاردەی ووڵاته‌كه‌م دەکەمەوە، ئاماده‌كاری بۆ كۆپا ئەمریکا ده‌كه‌ین.
🚨 Araujo: "Mis representantes se reunirán con el Barcelona" https://t.co/JsXTZORLTd
— MARCA (@marca) June 2, 2024
ئاراوخۆ باسی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردوو گوتی، من لە تیپێکدا یاری دەکەم کە ئەگەر له وه‌رزه‌كه نازناوەکان بەدەست نەهێنیت به وەرزێکی خراپ داده‌نرێت.
له ماوه‌ی رابردوو مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، یانه‌كانی پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن و ئاستۆن ڤێلا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆن ده‌ده‌ن، یاریزانه‌كه‌ش چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی بریكاره‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه .