چامپیۆنزلیگگرنگترین

خشتەی رێوڕەسم و ئاهەنگەکانی ریال مەدرید بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

شاندی یانەی ریال مەدرید دوای بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ ئەمڕۆ ئێوارە لە شەقامەکانی مەدرید ئاهەنگ دەگێڕن و وەکو نەریتی هەمیشەیی یانەکە لە گۆڕەپانی سیبێلێس ئاهەنگ دەگێڕن.

یانەی ریال مەدرید خشتەی کات و شوێنی ئاهەنگەکانی ئەمڕۆی یانەکەی لە مەدرید بڵاوکردووەتەوە، کە لە ئێوارەوە تاوەکو درەنگانی شەو یاریزانانی لۆس بلانکۆس بەبۆنەی بەدەستهێنانی پازدەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ ئاهەنگ دەگێڕن، کە دوێنێ شەو لە یاریی کۆتایی لە لەندەن بە دوو گۆڵی خاوێن لە بۆڕووسیا دۆرتموندیان بردەوە.

خشتەی کات و شوێنی ئاهەنگەکانی ریال مەدرید بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ:

  • کاتژمێر 18:45 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەچنە دەرەوە
  • کاتژمێر 19:00 رۆیشتن بەرەو باڵەخانەی شارەوانی مەدرید
  • کاتژمێر 19:45  رۆیشتن بەرەو باڵەخانەی کۆمەڵگای مەدرید
  • کاتژمێر 21:15 ئاهەنگگێڕان لە گۆڕەپانی سیبێلێس
  • کاتژمێر 23:00 ئاهەنگگێڕان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button