ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری کین ژمارەی نوێی تۆمار کرد و بە ڕیکۆردێکی”۹۲” ساڵەش یەکسان بوویەوە!

یاریگا- لە کۆتا یاری پاڵاوتنەکانی گروپەکەیاندا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە چوار گۆڵی خاوێن لە کۆسۆڤۆی بردەوە و تێیدا هاری کین گۆڵێکی دروست کرد و گۆڵێکیشی تۆمار کرد.

بەو گۆڵەش، کاپتنەکەی ئینگلیز ژمارەی گۆڵەکانی لە پاڵاوتنەکە گەیاندە 12 گۆڵ و بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەکە لە سەرجەم یارییەکانی پاڵاوتنێک گۆڵ تۆمار بکات.

هاوکات ژمارەیەکی مێژوویی یەکسان کردەوە کە توانی 12 گۆڵ لە تەنیا ساڵێکی زاینییدا تۆمار بکات و یەکسان بێتەوە لەگەڵ جۆرج هیڵدسن (1908) ، دیکسی دین (1927).

هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بە یەکەمی گرووپەکەیان گەشتنە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2020 کە هاوینی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button