فه‌ره‌نسایاریگا

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا: هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ بنزیمە کۆتایی هاتووە

یاریگا- سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا، نۆیڵ لو گرایت، بە لێدوانێک کۆتایی هێنا بە مشتومڕ و ئەگەری گەڕانەوەی کەریم بنزیمە بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دیدیە دیشای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی و زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بە جیا و بە بۆچوونی جیاوازەوە پرسی گەڕانەوەی هێرشبەرەکەیان باس کرد و ئەوەی دواتریان بنزیمەی بە شیاوترین بژار زانی بۆ هێڵی هێرشبەریی کەڵەشێرەکان. ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتییەکە بە ڕاشکاوی گوتی: “کەریم بنزیمە یاریزانێکی زۆر باش و نایابە. هیچ ڕۆژێک گومانم لە تواناکانی نەبووە. ڕۆژێ لە ڕۆژانیش بە خراپی باسیم نەکردووە وەک یاریزان. ئەو ئاستەی ئێستا لەهەگەڵ ڕیاڵ پێشکەشی دەکات، خستوویەتیە ڕیزی باشترین یاریزانەکانەوە. بەڵام هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە یەکجاریی بۆ ئەو کۆتایی هاتووە. دوورخستنەوەی ئەو لە هەڵبژاردە، پەیوەندی بە بابەتیترەەوە هەیە. ئەو بابەتانەش شتی ناو یاریگا نین. هۆکاری دوورخستنەوەی شتێکیترە.”

بۆ بیرهێنانەوە، ساڵی 2016 بنزیمە تێوەگلا لە بابەتی هەڕەشەکردن لە ماتیۆ ڤاڵبیۆنای هاوتیمی فەڕەنسیی و ناچارکردنی بە پێدانی 100 هەزار یۆرۆ لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆ تایبەتەی، ئەوە و وەک لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد. دوای ئەو کێشەیە، یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی هێرشبەرەکەی مەدرید لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button