ئیسپانیا

بەنزیمە توانی پوشکاش تێپەڕێنێت وببێتە پێنجەم گۆڵکاری مێژوویی ڕیاڵ

یاریگا- کەریم بنزیمە توانی فێرینک پوشکاش تێپەڕێنێت و بە فەرمی لە لیستی پێنجەمی گۆڵکارانی مێژووی ڕیاڵ مەدریددا جێی خۆی بگرێت.

لە یاری شەوی ڕابردوودا بەرامبەر ڤالێنسیا کە 3-0 لە بەرژەوەندی کوڕانی زینەدین زیدان کۆتایی هات، هێرشبەرە فەرەنسیەکە توانی بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ نەخشی خۆی بە یاریەکەوە جێ بهێڵێت.

پێش ئەو یارییە، بنزیمە بە گۆڵێک لە دوای ژمارەی گۆڵەکانی پوشکاشی ئەفسانەوە بوو بە درێسی یانە شاهانەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، بەڵام توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و بە فەرمی وەک پێنجەمین گۆڵکاری هەموو سەردەمە جیاوازەکانی ڕیاڵ بناسێنرێت.

ئێستا لیستی گۆڵکارانی مێژووی مێرەنگی بەم شێوەیە: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (450) گۆڵ، ڕاوڵ گۆنزالیس (323)، ئالفریدۆ دیستیفانۆ (308) گۆڵ، سانتیانا (290) گۆڵ، کەریم بنزیمە (243) گۆڵ، پوشکاش (242) گۆڵ.

هەر لەو یاریەدا و بەو دوو گۆڵە، کەریم بوو بە چوارەم یاریزانی ڕیاڵ بتوانێت لە هەشت وەرز یان زیاتر، 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات.

بەو بردنەوەیە ڕیال جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ لە دوو خاڵدا هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button