ئه‌مریکاچامپیۆنزلیگگرنگترین

یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچن؟

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی هەواڵی CBS Sports زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس سپۆرتس – CBS Sports روونیکردەوە، لەوانەیە لە شەش ساڵی داهاتوودا، یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچن.

دەیڤد بێرسن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری CBS Sports بە گەشبینییەوە باسی گەشەکردنی هەماهەنگی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەمریکا کرد.

تۆڕی CBS مافی گواستنەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە، تۆڕەکە بەشێکە لە تۆڕێکی فراوان بە ناوی (پاراماونت+ – +Paramount). کۆمپانیای پاراماونت گڵۆباڵ خاوەنی تۆڕەکەیە و لە چەند رۆژی رابردوو گرێبەستی گواستنەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەبڕی 1.5 ملیار دۆلار نوێکردەوە.

لە دوای هەنگاوی تۆڕەکە بۆ گواستنەوەی یارییەکانی ئەوروپا، ژمارەی بینەرانی چامپیۆنزلیگ لە ئەمریکا زیادبووە، بە تایبەت پڕۆگرامە تایبەتەکەی کەیت عەبدۆ، کە میوانداری میکا ریچاردس، ئالێساندرۆ دێل پیێرۆ، تیێری هێنری و جەیمی کاراگێر دەکات.

بێرسن لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ روونیکردەوە

دڵخۆشین بە نوێکردنەوەی گرێبەستی گواستنەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، بەڵام شۆک نابم ئەگەر لە ماوەی ئەو شەش ساڵەدا، یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە ئەمریکا ببینم، پێم وایە یوێفا بیرۆکەکەی بەدڵە.

شەممە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button