ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن ئامانجێكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەچێتە كێبڕكێی بەدەستهێنانی یەكێك لە ئامانجە گەورەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

بارسێلۆنا بۆ وەرزی نوێ هەوڵی بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكەی دەدات، دوای ئەوەی لەم وەرزەدا نەیانتوانی هیچ نازناوێك بەدەستبهێنن.

یانە كەتەلۆنییەكە بو دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری چالاكییەكانی وەرزی نوێی دەستپێكرد.


بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی نیكۆلاس ویلیامس ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیك بیلباوی ئیسپانی دەدات.

وەرزی رابردوو بارسێلۆنا لە هەوڵدا بوو بۆ بەدەستهێنانی واژۆی هێرشبەرە ئیسپانیەكە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانی بیگوازنەوە.

گرێبەستەكەی ویلیامس لەگەڵ ئاتلێتیك بیلباو لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەكە لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بەهۆیەوە لەلایەن خوسێ لویس دێلا فوێنتێی راهێنەری ئیسپانیاوە بانگهێشتی یۆرۆ كرا

نیكۆلاس ویلیامس

ویلیامس لەم وەرزەدا 37 یاری كردووە توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و17 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button