ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد چارەنووسی تێن هاخی یەکلایی دەکاتەوە

کۆتایی چیرۆکەکە...

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دووردەخرێتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی دەیلی میرەر، سامی مۆکبل بڵاویکردووەتەوە، ئەگەری هەیە مانچێستەر یونایتد لەکۆتایی ئەم وەرزە ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دووربخاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەر، کیێران مەکێنا و رۆبێرتۆ دی زێربی دوو بەربژێری سەرەکین تا شوێنی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بگرنەوە.

هاوکات بەپێی هەمان سەرچاوە، چێڵسی مەکێنای ئاگادارکردووەتەوە، کە چیتر ئەو لە لیستی بەربژێرەکانیان نییە. یانەکە لەگەڵ ئینزۆ مارێسکا گفتوگۆکانی زیاتر بەرەو پێشەوە چووە و نزیکە ببێتە راهێنەری نوێی بلووز.

تێن هاخ لە هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ کردووە، لە 114 یاری سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە، 68 یاری بردووەتەوە، 15 یاری یەکسانبووە و 31 یاریش دۆڕاوە.

نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی خولی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button