ئینگلتەراسعودیەگرنگترین

دوو یانه‌ی سعودی ركابه‌ری له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئێدەرسن ده‌كه‌ن

یاریگا –

یانەی ئیتیحاد و نه‌سڕی سعودی دەیانه‌وێت گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی بەڕازیلی ئێدەرسن واژۆ بكه‌ن، گۆڵپارێزه‌كه‌ له‌م هاوینه‌ هه‌وڵده‌دات ریزه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی جێبهێلێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاند، یانه‌ی ئیتحادی سعودی ئۆفەرێکی بە بەهای 25 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینی پێشكه‌شی ئێدەرسنی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كردووه‌.

جگه‌ له‌ یانه‌ی ئیتحاد یانه‌ی نه‌سڕی سعودیش ده‌یه‌وێت توانای گۆڵپاێزه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێتێت و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات، ركابه‌ریه‌كه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو یانه‌ سعودیه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئێدەرسن قورس ده‌بێت.

ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یانەی نەسر به‌به‌هێزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئێدەرسن ده‌دات به‌ تایبه‌ت دەیڤد ئۆسپینا لەم هاوینە گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت

ئیدرسۆنی 30 ساڵ لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام دووچاری شکانی ئێسکی چاوی بوو، لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرادا به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد بەشداری نەکرد، کە سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە یانەی مانچێستەر یونایتد دۆڕا.

ئیدرسۆن لە ساڵی 2017 په‌یوه‌ندی به‌ سیتی كرد، لە 332 یاری لەگەڵ یانەکەیدا بەشداری کردووە و شەش نازناوی خولی ئینگلیزی و یه‌ك چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە. هەروەها دووجار لەگەڵ تیپەکەدا جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چوار جار جامی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلتەرای بردۆته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button