ئیتاڵیاگرنگترین

قەرز کۆن دەبێت بەڵام نافەوتێت؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دادگا کەیسەکەی لە یوڤێنتۆس بردەوە

یوڤی تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدات

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دادگا کەیسەکەی لە یوڤێنتۆس بردەوە و دەبێت یانە ئیتاڵییەکە 9.8 ملیۆن یۆرۆ بە هێرشبەرەکەی پێشووی بدات، بەڵام یوڤی تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدات.

ماڵپەڕی بەناوبانگی ئەتلەتیکی ئەمریکی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دادگا کەیسەکەی لە یوڤێنتۆس بردەوە، لە وەرزی 2020-2021 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆن رازی بووە مووچەکەی دوابخرێت، بەڵام دواتر یانە ئیتاڵییەکە تا ئێستا ئەو مووچەیەی پێنەداوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دادگا داوای 19.6 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی تەواوی ئەو وەرزەی لە یوڤی کردبوو، بەڵام دادگا رەتیکردەوە کریستیانۆ ئەو مافەی بکەوێت، بڕیاریدا یانە ئیتاڵییەکە 9.8 ملیۆن یۆرۆ بە دۆن بداتەوە، وەکو شایستە داراییەکانی ئەو وەرزەی درێسی یانەکەی پۆشیوە.

یوڤی سەرەڕای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگا، بڕیاریداوە تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات و داوای تێهەڵچوونەوە بکات، کە دەبێت یوڤی تەواوی تێچووەکانی راوێژکاریی یاسایی ئەو کەیسە بدات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی 2018 لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی یوڤێنتۆس کرد، لە 134 یاری 101 گۆڵی کرد و دوو نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا و ساڵی 2021 یانەکەی بەرەو مانچێستەر یونایتد بەجێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button