ئه‌مریکاگرنگترین

كەیلۆر ناڤاس وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند

یاریگا –

كەیلۆر ناڤاس، راهێنەری هەڵبژاردەی كۆستاریكا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

پێشتر گۆڵپارێزە تەمەن 37 ساڵانەكە رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

 


ناڤاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا وازهێنانی لە یاریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆستاریكا راگەیاند.

هەستێكی تاڵ و شیرینە، تێگەیشتن لێی قورسە، ئەم قۆناخەی ژیانم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی كۆتایی هات، كۆستاریكا وڵاتێكی بچووكە لە رووی زەوییەوە بەڵام لە دڵدا گەورەیە.

ناڤاس لەگەڵ كۆستاریكا 114 یاری كردووە و بەشداری لە سێ مۆندیالدا كردووە.

 

Back to top button