ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی بەشداری یارییەكانی داهاتووی ئەرجەنتین دەكات؟

یاریگا –

بەیاننامەی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین سەبارەت بە لیۆنێل مێسی كاپتن و ئەفسانەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی.

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری بكات.

وا بڕیارە پاڵەوانی جیهان لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەكانی سالڤادۆر و كۆستاریكا ئەنجام بدات.

لیۆنێل مێسی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ناشڤیڵ لە پاڵەوانییەتی كۆنكاكاف تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە نەیتوانی لە یاری رابردووی یانەكەی بەشداری بكات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكرد:

لیۆنێل مێسی بەهۆی پێكانی ماسولكەكانی قاچی چەپی دەناڵێنێت و بەهۆیەوە ناتوانێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە بكات.

لەم وەرزەی خولی ئەمریكیدا لیۆنێل مێسی بەشداری لە سێ یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button