ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی نوێ كردووە.

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەكەیان گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەڕەنسیەكە ووتی: زۆر دڵخۆشم بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كەیلۆر ناڤاس ، ئەو یەكێكە لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان ، ئەو متمانەیەكی زۆری بە یانەكە هەیە و ئێمە و هاندەران خۆشمان دەوێت.

گۆڵپارێزە كۆستەریكیەكە 72 یاری بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە ئەنجام داوە و لە 34 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button