ئه‌وروپاگرنگترین

مەدرید نایەوێ ئەم بڕە پارەیە لە لێنی یۆرۆدا خەرج بکات

یاریگا –

یانەی لیلی فەرەنسی لە مکوڕی یانە خوازیارەکانی لێنی یۆرۆی یاریزانی تێگەشتووە و نرخێکی بەرچاوی خستووەتە سەر یاریزانەکەی.

ریاڵ مەدرید کە ماوەیەکە ئەو بەرگریکارەی بە ئامانج گرتووە، لەم خواستەیدا رکابەری بۆ هاتووەتە پێش و لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان دوو کڕیاری سەرسەختی یاریزانە فەرەنسیەکەن.

پێشتر رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی ئاشکرای کردبوو کە لیل ئامادە نیین بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارە 18 ساڵانەکەیانبن. هەمان سەرچاوە زانیاریی نوێی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی ئەو نرخەی مەدرید بۆ کڕینی لێنی بە زۆری دەزانن و باس لەوە دەکات کە شاهانەکانی ئیسپانیا نایانەوێت 50-60 ملیۆن یۆرۆ لەو یاریزانەدا خەرج بکەن.

ناوبراو لەم وەرزەدا لە خولی فەرەنسی 32 یاریی کرد، توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button