ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

فەرمی: تیەری هێنری بووە راهێنەری یانەیەکی کەنەدی

یاریگا
تیەری هێنری، راهێنەری فڕەنسی بە شێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری یانەی مۆنتریال ئێمپاکتی کەنەدی دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانە کەنەدیەکە بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ راهێنەری فڕەنسی گەیشتونە رێککەوتن و بۆ ماوەی دوو ساڵ راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات و لە ئەگەری بەدەست هێنانی ئەنجامی باش، ئەوا گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە.

هێنری دوای دوور خستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەی، لەو کاتەوە راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە.

Back to top button