فه‌ره‌نسا

هێنری پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی فەرەنسا

یاریگا

تیەری هێنری، گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵی وڵاتەکەی.

ماڵپەڕی RMC Sport بڵاویکردەوە، هێنری چانسی زۆری هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی فەرەنسا وەکو شوێنگرەوەی سیلڤاین ڕیپۆل، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکە.

فەرەنسا لە یۆرۆی خوار 21 ساڵانی ئەمساڵ ئاستێکی نائومێدکەری پێشکەش کرد و لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ئەنجامی 1-3 بە ئۆکرانیا دۆڕا و پێشوەختە ماڵئاوایی کرد.

ئەم شکستە و دوورخستنەوەی پێشوەختەی کەلەشێرەکان وایکرد فێدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 کە لەلایەن شاری پاریسەوە میوانداری دەکرێت، یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا کار بکات و راهێنەرێکی نوێی دەستنیشان بکات.

هێنری ناچارە دەستبەرداری پۆستە گرنگەکانی و کار و چەند گرێبەستێکی تەلەفزیۆنی و ڕیکلامی مووچە بەرز بێت .

بابەتی زیاتر

Back to top button