ئیتاڵیا

ئالێگری: تەنها ئەو کەسانە دەڵێن خولی ئیتاڵی ئاسانە کە ناتوانن بیبەنەوە

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتۆس وەڵامی ئەوکەسانە دەداتەوە کە دەڵێن خولی ئیتاڵی ئاسانە.

ئالێگری بە باسی شکستەکەی بەرامبەر سپاڵ دەستی پێکرد و وتی “جێگەی داخە تووشی شکست هاتین بە تایبەت کە بە باشی یاریمان کرد ئەمەش کەمێک توڕەت دەکات. بەهەرحاڵ لە خولدا تەنها یەک خاڵمان دەوێت و ئەگەر ناپۆلی سەرجەم یارییەکان نەباتەوە پێویستممان بەوەش نیە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە دەبێت خۆمان بۆ یاری خولی پاڵەوانەکان ئامادەبکەین و بگەینە قۆناغی پێش کۆتا”.

سەبارەت بە ئاسانی خولەکە راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی “دەوترێت بردنەوەی خول بۆ یوڤێنتۆس ئاسانە بەڵام تەنها ئەوانە ئەو قسە دەکەن کە ناتوانن بیبەنەوە، بردنەوەی خول بۆ پاڵەوانی خولەکە هەمیشە زەحمەتە”.

یۆڤی لە شەش هەفتەی داهاتوودا پێویستی بە یەک خاڵە بۆ بەرزکردنەوەی ناسناوی خولەکە بۆ هەشتەمین جاری لەسەریەک.

بابەتی زیاتر

Back to top button