ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان سێ یاریزانی دەگۆڕێتەوە بە یاریزانێکی ناپۆلی

یاریگا- لە پێناو دەستخستنی تواناکانی یاریزانێکی ناپۆلی، یانەی ئینتەر میلان ئامادەیە سێ یاریزانی بخاتە خزمەتی ئەو گواستنەوەیە.

ڕۆژنامەی کۆرێری ئاشکرای کردووە، ئالانی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا، لە کێشەدایە لەگەڵ ناپۆلی و هاندەرانی ئەم یانەیەدا و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا پابەند نەبووە بە چوونە نێو یەکەی مەشقەکانەوە.

هەمان ڕۆژنامە ئەوەشی باس کردووە کە نێرازۆری هاتوونەتە سەر هێڵ و دەیانەوێت سوود لەو دەرفەتە وەرگرن، بۆ ئەو مەبەستەش هەر یەکە لە ماتیۆ پۆلیتانۆ، ماتیاس فیچینۆ و ڕۆبیرتۆ گیاردینی دەدات بە ناپۆلی لە ئەگەری دەستبەرداربوون لە ئالانی بەڕیلیی.

ناپۆلی ئەمساڵ بە ئاستێکی دڵخۆشکەرەوە دەرنەکەوتوون ئەگەرچی هیوایەکی گەورەیان لەسەر دەستنیشانکردنی کارلۆ ئەنچلۆتی هەڵچنی. لە خولی ئیتاڵی دوای 12 هەفتە لە پلەی حەوتەم دێن، هاوکات یاریزانان و ڕاهێنەرەکەشیان لە کێشەدان لەگەڵ ئۆریۆلۆ و دی لۆرێنتیسی سەرۆکی یانەکەدا بە شێوەیەک دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەنچلۆتی بوو بە باسی میدیاکانی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button