ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

لە بارەی بانگهێشتکردنەوەی بنزیمە، دیدیە دیشا وەڵامی قسەکانی زیدان دەداتەوە

یاریگا- زۆری پێ نەچوو تاوەکوو دیدیە دیشای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەڵامی قسەکانی زینەدین زیدانی هاونیشتیمانیی بداتەوە سەبارەت بە بانگهێشتکردنەوەی کەریم بنزیمە بۆ ڕیزی کەڵەشێرەکان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیدان گوزارشتی لە ڕای خۆی کرد بەوەی هێرشبەرەکەی لە ڕیاڵ مەدرید لە ڕووی توانا و ئاستیەوە باشترینە بۆ هێڵی هێرشبەریی فەڕەمسا و ئەگەر بژاردەکە بە دەستی ئەو بوایە، وەک خۆی وتی، ئەوە بنزیمەی دەگەڕاندەوە بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

لای خۆیەوە دیدیە دیشا ئەو قسانەی زیدانی بە “ئاسایی” وەسف کرد بەوپێەی زیزۆ لە ئێستادا ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدە، بۆیە گوتی: “هیچ گرفتێکم نییە لەگەڵ قسەکانی زیدان سەبارەت بە بنزیمە گوتنی، چونکە دواجار ئەو ڕاهێنەری ڕیاڵە و کارەکەی ئەوەی لێ دەخوازێت کە بەو شێوەیە قسە بکات.”

بۆ زانین، کەریم لەوەتەی ساڵی 2016 لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوورخراوەتەوە ئەوەش دوای تێوەگلانی لە کێشەیەکی کەسیی لەگەڵ ماتیۆ ڤاڵبیۆنای هاونیشتیمانیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button