ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و فلیک نزیکن لە رێککەوتن

راهێنەرە ئەڵمانیەکە دەبێتە شوێنگرەوەی چاڤی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنای ئیسپانی نزیکە لە گواستنەوەی هانس فلیکی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی بایرن میونشن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هانس فلیک بەرەوپێش بردووە، راهێنەرەکەش چەند مانگێکە چاوەڕوانی یانەکەیە، بارسا دڵخوازترین بژاردەیەتی.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، فلیک هەرگیز گفتوفۆی لەگەڵ یانەی چێڵسی نەکردووە، لە ئەگەری دوورخستنەوەی چاڤی، سەرنجی تەواوی لەسەر یانە کاتالۆنییەکە بووە،

بەپێی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە بژاردەی سەرەکی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنایە، تا فلیک هەبێت یانەکە چاو نابڕێتە هیچ راهێنەرێکی دیکە.

هاوکات دوێنێ چوارشەممە رۆژنامە کاتالۆنییەکان ئاشکرایانکرد، شاندێکی یانەی بارسێلۆنا کە لە دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و بۆیان کریکیچ دەستەی کارگێڕی یانەکە لە لەندەنن، دەیانەوێت هانسی فلیک رازی بکەن ئەرکی راهێنەرایەتی بلاوگرانا بگرێتە ئەستۆ و شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتەوە.

شاندێکی بارسێلۆنا بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی چاڤی لە لەندەنە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button