ئه‌وروپاگرنگترین

ئەستێرەیەکی بایرن دەیەوێت یاری بۆ مەدرید بکات

یاریگا –

ئەستێرەیەکی بایرن میونشن خواستی هەیە یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات و درێسی یانە شاهانەکە بپۆسێت.

بڕیاری تۆنی کروس لە وازهێنان لە یاریکردن بۆ هەمیشە، خەونی لای جەمال موسیالا دروست کردووە بۆ یاریکردن لە مێرەنگی.

کارلۆس کارپیۆ رۆژنامەنووسی مارکای ئیسپانی زانیارییەکەی ئاشکراکردووە کە ئەو ئەستێرە ئەڵمانیە دەیەوێ رووبکاتە ریاڵ مەدرید، ئەوە سەرەڕای خواستی یانەکانی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی لەسەر موسیالا.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیارییشی داوە کە تا ئێستا مەدرید خواستی پیشان نەداوە بۆ یاریسازە 21 ساڵانەکە، بەڵام یاریزانێکی بە هەمان ئاست دەوێت بۆ هێڵی ناوەند.

سەرەڕای ئاستە خراپەکەی بایرن لەم وەرزە، موسیالا توانی لە 38 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 12 گۆڵ بکات و 8 کۆڵیش دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button