ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز داواکارییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی لەبارەی ئێمباپێ رەتکردەوە

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیکی پاریس ناکات و دوای یۆرۆی 2024 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لەم هاوینە تەنیا بەشداریی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات و دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە یەکسەر پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە دەکات و بەشداریی ئۆڵێمپیکی پاریس ناکات، کە وابڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵ بکرێت.

دوێنێ سێشەممە (21ـی مایۆ/ئایاری 2024) فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە پاریس بوو، چاوی بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا کەوت، کە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی فڕەنسا و ئیسپانیا، ماکرۆن هەوڵیداوە پێرێز رازی بکات رێگا بە ئێمباپێ هێرشبەری داهاتووی یانەکەیان بدات بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیکی پاریس بکات.

ریال مەدرید پێشتر بە نووسراوی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسای ئاگادار کردبووەوە، هەر یاریزانێکی یانەکەی بەشداریی یارییەکانی یۆرۆ بکەن، رێگایان پێنادات بەشداریی ئۆڵێمپیک بکەن، کە بەگوێرەی یاسا یانەکان دەتوانن رێگاپێدان بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵێمپیک بە یاریزانەکانیان نەدەن.

جگە لە کیلیان ئێمباپێ هەریەکە لە ئۆرێلین چوامینی و ئێدوارد کاماڤینگا لە ریال مەدرید یاریی دەکەن و تێری هێنری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی فڕەنسا رایگەیاندووە، دەیەوێت باشترین یاریزانەکان لەگەڵ خۆی بباتە ئۆڵێمپیکی پاریس بۆ ئەوەی مێداڵیای زێڕ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button