فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ بە تەواوەتی بایکۆتی خلێفی کردووە و پەیامێکی ئاگرینی ئاڕاستە کردووە

یاریگا –

ئێمباپێ بە تەواوەتی بایکۆتی ناسر خلێفی کردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان نەماوە، تەنانەت هێرشبەرە فڕەنسییەکە لە بۆنەیەکی خێزانی رەخنەی توندی لێی گرتووە.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان ئێوارەخوانێکی لە یەکێک لە رێستۆرانتە بەناوبانگەکانی پاریس رێکخستووە و بانگهێشتی 250 هاوڕێ و خزمەکانی کردووە، بۆ ئەوەی ماڵئاواییان لێ بکات، کە لە چەند رۆژی داهاتوو شارەکە بەجێدەهێڵێت و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات.

ئێمباپێ کە لە پەیامی ماڵئاواییەکەی لە پاریس سانجێرمان بەهیچ شێوەیەک ناوی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی نەهێنا، لەو ئێوارەخوانەش بانگهێشتی خلێفی نەکردبوو، بەڵکو لەکاتی قسەکردنی بۆ ئامادەبووەکان گوتبووی :لێرە ئێمە دەتوانین وەکو یەک خێزان قسە بکەین، هەریەکێک لە ئێوە ئەندامێکن لە خێزانەکەم، لێرە من دەتوانم زۆر بە سادەیی قسە بکەم و دڵی خۆمتان بۆ بکەمەوە، کەس لێرە نییە لێکدانەوەی خراپ بۆ قسەکانم بکات و قسەکانم بەلاڕێدا ببات، دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاستان بکەم’.

میوانەکانی ئێمباپێ لەو ئێوارەخوانە بە قسەکانی ئێمباپێ سوپڕایز بوون، کە هەموویان کۆک بووینە لەسەر ئەوەی کیلیان بەهیچ شیوەیەک نایەوێت ماڵئاوایی لە خلێفی سەرۆکی یانەکەی بکات.

بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ لەم چەند رۆژەی دواییدا هەوڵیداوە ماڵئاوایی لە تەواوی ئەو کەسانە بکات کە لە پاریس سانجێرمان پەیوەندیی لەگەڵیان هەبووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نایەوێت قسە لەگەڵ ناسر خلێفی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button