عێراقکوردستان

زاخۆ و هەولێر یاری لووتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەبێت

لە گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە 22\5\2024 لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ هەر دوو یانەی زاخۆ و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

سێ یاریە یانەی زاخۆ سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە و بۆ یاریەکەی بەرامبەر هەولێریش کاریگەرترین چەکی هاندەرانیەتی، یانەی هەولێریش تاڕادەیەک بارودۆخەکەی سەقامگیر بووە تایبەت دوای هێنانی سەمیر سدیق وەک ڕاهێنەری تیپەکە بۆ ئەو چەند یاریەی ماوە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بۆتە جێگای متمانەی دەستەی کارگێڕی تازە و هاندەرانی یانەکە چونکە دەمێک بوو چاوەڕوانی ئەوە بوون سەمیر بابۆ ڕاهێنەرایەتی تیپەکە وەربگرێت، هەولێر توانای هەر یەک لە یاریزانان هێلیۆ مۆنتێڕۆ کە بەهۆی پێکان ماوەیەک دابڕا و ئەداما بالۆ بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی نەیتوانی لە یاری ڕابردوو بەشداربێت و بۆ ئەم یاریە هەر دوو یاریزان ئامادەن، یاریەکەش کاتژمێر 8:15 خولەکی شەو بەڕێوەدەچێت.

لە مێژووی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دوو یانەدا تا ئێستا 32 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، یانەی هەولێر لە 16 یاریدا سەرکەوتووە و زاخۆش لە 6 یاریدا سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە 10 یاریشدا یەکسان بوونە، هەولێر 38 گوڵی تۆمار کردووە یانەی زاخۆش 23 گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەولێر کردووە، یەکەم یاری نێوانیان لە 20\9\2002 بوو لە یاریگای زاخۆ کە تیایدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی 3 _ 1 یاریەکەی بردەوە، دوایین یاری نێوان هەر دوو یانەش لە 25\11\2023 لە قۆناغی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی ئەم وەرزە بوو لە یاریگای فرانسۆ هەریری یانەی زاخۆ بە ئەنجامی 2 _ 0 یاریەکەی بردەوە.

یانەی زاخۆ لە خانەی چوارەمی خولەکەیە بە بە 49 خاڵ و یانەی هەولێریش ئەگەرچی دوو یاری دواخراوی هەیە بە 28 خاڵ لە ڕیزبەندی پازدەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button