ئینگلتەراگرنگترین

سالیبا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

تاکە یاریزانی گەنەرز لە مێژوودا!

یاریگا –

ویلیام سالیبای بەرگریکاری ئارسیناڵ ریکۆردێکی مێژوویی لە پرێمەرلیگ تۆمارکرد.

دوێنێ یەکشەممە یارییەکانی کۆتا گەڕی وەرزی 2023/24ـی پرێمەرلیگ بەڕێوەچوو، ئارسیناڵ لە یاریگای خۆی 2-1 لە ئێڤەرتنی بردەوە، بەجیاوازی دوو خاڵ لەدوای مانچێستەر سیتی، پلەی دووەمی خولەکەی بەدەستهێنا.

پاش تەواو بوونی ئەو یارییە، ویلیام سالیبای فەڕەنسی بوو بە تاکە یاریزان لە مێژووی ئارسیناڵ، لە وەرزێکی پرێمەرلیگ بەشداری سەرجەم یارییەکان بکات و لە هیچ یارییەک دانەبڕا، کە زیاتر لە 3,420′ خولەک یاریکرد.

گەنەرز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 16 یاری تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراست، کە زۆرترین بوو، ویلیام سالیباش دەستی لە هەر 16 کلین شیتەکە هەبوو، بەوەش بووە تاکە بەرگریکار لەم وەرزەی خولەکە زۆترین کلین شیتی هەبێت.

بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی ئارسیناڵ 50 یاری کردووە، دوو گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button