ئینگڵته‌را

ریاڵ مەدرید بە ئۆفەرێکی نوێ وە دەگەڕێتەوە بۆ پۆگبا

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید نویترین هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی پاوڵ پۆگبا لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە.

شەیتانە سوورەکان چەند ئۆفەرێکی مەدریدیان رەتکردووەتەوە تا ئێستا، بەڵام مێرەنگی دەستبەدارنابێت و بەگوێرەی ئێلدێسمارکی  مەدرید ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر کە پێناچێت لە ١٠٠ ملیۆن  دۆلار کەمتربێت لەگەڵ خامێس رۆدریگێز بداتە یونایتد لەپێناو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە.

پۆگبا لەم وەرزەدا بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت و رەنگە ئەوە کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی یانەکەی هەبێت، هەرچی مەدریدە بەدوای جێگرەوەیەک دەگەڕێت بۆ لوکا مۆدریچ و پۆگبا ئامانجی یانەکی زینەدین زیدانە لەو ساتەوەی دووبارەی گەڕاوەتەوە یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button