ئه‌وروپائیتاڵیا

“خۆشبەختم کە پێش هاتنی ڕۆناڵدۆ بۆ خولی ئیتاڵیی وازم لە یاریکردن هێنا!”

یاریگا- ئەفسانەی هێڵی بەرگریی ئیتاڵیی و ئەی سی میلان، فرانکۆ بارێزی، پێش ڕووبەڕوو بوونەوەی یانەکەی پێشووتری و یوڤێنتوس کە یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، لە بۆنەیەکدا ئێوارەی ڕابردوو لە بارەی کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆوە و ئاخفت.

بارێزی کە بە یەکێک لە ئەفسانە دیارەکانی مێژووی هێڵی بەرگریی ئیتاڵیا و ڕۆسۆنێری دادەنرێت و لە نەوە زێڕینەکانی ساڵانی هەشتا و ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەگ لە بارەی ئەستێرە پورتوگالییەکەوە گوتی: “ڕۆناڵدۆ؟ خۆشبەختم کە پێش ئەوەی ئەو ڕوو بکاتە خولی ئیتاڵیی، من وازم لە یاریکردن هێناوە. ئێمە دەزانین ڕۆناڵدۆ چۆنە لەوەی لە شوێنی دروستدا بوەستێت. هەمیشە بەبێ تۆپ خۆی دەخزێنێتە ناوچەی سزاوە بەبێ تۆپیش. بۆیە زۆر قورسە چاودێری و سنووداری بکەیت.”

یۆڤی لە هەفتەی 12ی سێریائەی دا میوانداریی ئەی سی میلان دەکات. لە ئێستادا کوڕانی ماوریزیۆ ساری بە 29 خاڵ، دوو یەکسانبوون بێ شکست، پێشەنگن و میلانیش لە دۆخە خراپەکەی بەردەوامە و بە تەنها 13 خاڵەوە پلەی 11ی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button