ئه‌ڵمانیا

هاری کەین لە بۆندسلیگا مێژوو دەنوسێتەوە

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی بایرن میونشن، لە یەکەم وەرزی ئامادەبوونی لە خولی ئەڵمانیادا رێکۆردێکی بڕواپێنەکراوی بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

شازادە هاری بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی بۆندسلیگادا لە یەکەم وەرزی ئامادەبوونی لە بۆندسلیگادا، بەرامبەر هەر 17 یانە  گۆڵ یاخود ئەسیست بکات. هاری کەین لەم وەرزەدا تا ئێستا 35 گۆڵی لە بۆندسلیگا کردووە و بە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا دادەنرێت.

بە تۆمارکردنی 42 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزەدا، هاری کەین ژمارەی پێوانەیی تایبەتی خۆی شکاند کە 41 گۆڵی لە وەرزی 2018-2017 کردبوو ئەم گۆڵکارە ئەستێرەی ئینگلیزییە توانیویەتی لە 42 یاریدا 42 گۆڵ و 13 ئەسیست بکات. هەروەها لە ژیانی وەرزشیدا 400 گۆڵی سەرجەم بۆ تۆتنهام و بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە.

سەرەڕای ئەنجامەکانی بایرن میونشن لەم وەرزەی بۆندسلیگا و بەدەست نەهێنانی نازناوی خولەکە دوای نزیکەی دە ساڵ، هاری کەین توانی یەکێک بێت لە باشترینەکانی تۆپی پێی ئەوروپا وەرزەکە بە گۆڵە یەک لە دوای یەکەکانی کۆتایی پێبهێنێت. هێرشبەرە ئینگلیزییەکە کە بە یاریزانێکی بێبەخت لە بەدەست نەهێنانی جامی پاڵەوانێتییەکەدا ناسراوە، لەم وەرزەشدا لە نازناوی بۆندسلیگا بێبەش بوو و تەنها چانسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی بۆ ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button