ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی و لاپۆرتا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەموو شتێک ئاشکرا دەکەن

یاریگا –

چاڤی و لاپۆرتا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەموو شتێک ئاشکرا دەکەن و باسی مانەوەی راهێنەرە کەتەلۆنییەکە دەکەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 13:00 بە کاتی ئیسپانیا (14:00 بە کاتی هەولێر) خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا و چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا دوای تەواوبوونی راهێنانەکانی ئەمڕۆی بلاوگرانا، لە شاری وەرزشی خوان گامبەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکەن و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن.

دوێنێ ئێوارە (چوارشەممە 24/04/2024) چاڤی و لاپۆرتا کۆبوونەوە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی کەتەلۆنیا، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن چاڤی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا تەواو بکات و تا هاوینی 2025 لە یانەکە بەردەوام بێت.

سەرەتای ئەمساڵ چاڤی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال لە لالیگا، رایگەیاند کۆتایی ئەم وەرزە دەست لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکێشێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button