ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر برایتن

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر برایتن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاری دواخراوەی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە و بەهۆی پێكانەوە پێپ گواردیۆلا لە تواناكانی ئێرلینگ هالاند بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: وۆلكەر ، ستۆنز ، دیاز، ڤاردیۆڵ

هێڵی ناوەند: رۆدری، دی برۆین، بێرناردۆ

هێڵی هێرشبردن: فۆدن، ئالڤارێز، گرێلیش

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە كۆی 32 یاری لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و برایتنیش بە 44 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button