ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم دەرگایەکی دیکەی لە پریمەرلیگ بۆ کرایەوە

یاریگا –

چانسی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیکردن لە پریمەرلیگ بۆ روبن ئامۆریم هێشتا کۆتایی نەهاتووە دوای ئەوەی لیڤەرپوول بە ئەگەرێکی زۆر رووی کردە دەستنیشانکردنی ئارن سڵۆتی راهێنەری فاینۆردی هۆڵەندی بۆ شوێنەکەی یۆرگن کڵۆپ.

ئامۆریم لە یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی وەک یەکێک لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان ناوی دەهات هەر لە دوای ئەوەی کڵۆپ رایگەیاند هاوین لە ئانفیڵد دەڕوات.

ئەمڕۆ سامی مۆکبێڵ رۆژنامەنووس لە دەیلی مەیڵی ئینگلیزی بڵاوی کردەوە کە چێڵسی رەنگە ئامۆریم دەستنیشان بکات لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

ئەنجامەکانی بلووز لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕۆن و شەوی رابردوویش شکستێکی بێپێشینەیان لەسەر دەستی ئارسیناڵی هاوشاریان نۆشی لە پریمەرلیگ.

ئامۆریم ناوێکی باشی لە خولی پورتوگالی بۆ خۆی تۆمار کردووە. لەگەڵ براگا ساڵی 2019-2020 جامی خولی پورتوگالی بردەوە. ساڵی دواتر خولی پورتوگالی بۆ سپۆرتین بردەوە لە یەک ورزی راهێنەرایەتیکردنی ئەو یانەیە. پاشان دوو نازناوی دیکەی لە جامی خول و جامی سوپەر بۆ زیادکردن.

ئەم وەرزەیش بە جیاوازییەکی زۆرەوە پێشەنگی گرتووە و نزیکە لە بردنەوەی نازناوێکیتر لە خول.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button