ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

بارسێلۆنا پەنا دەباتە بەر دادگا؛ هێشتا لەبارەی یاریی کلاسیکۆ بێ هیوا نەبووە

یاریگا –

بارسێلۆنا هێشتا لەبارەی گۆڵە رەتکراوەکەی یاریی کلاسیکۆ بێ هیوا نەبووە و پەنا دەباتە بەر دادگا.

رادیۆی RAC 1ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هێشتا یانەی بارسێلۆنا لەبارەی گۆڵە رەتکراوەکەی لامین یامال لە یاریی کلاسیکۆ کە ریال مەدرید 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا، خۆی بەدەستەوە نەداوە و دەیەوێت دوای هەڵوێستەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پەنا بباتە بەر دادگا.

دوای ئەوەی بارسێلۆنا بە نووسراوێکی فەرمی لە رێگای بەشی یاسایی یانەکەوە داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد تۆمارە دەنگ و وێنەکانی گۆڵە رەتکراوەکەی لامین یامالیان پێبدات و فیدراسیۆنەکە داواکارییەکەی رەتکردەوە، یانە کەتەلۆنییەکە بەنیازە پەنا بباتە بەر دادگا بۆ ئەوەی تۆمارە دەنگییەکانی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤاری کلاسیکۆی دەست بکەوێت و لە راستی و دروستی گۆڵەکە دڵنیابێتەوە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئەگەر لەوە دڵنیابن گۆڵەکە لامال دروست بووە، ئەوا داوای دووبارەکردنەوەی گۆڵەکە دەکەن.

بەهۆی نەبوونی تەکنەلۆژیای هێڵی گۆڵ مشتومڕێکی زۆر لەبارەی ئەو گۆڵە دروستبووە کە لامین یامال لە یاریی کلاسیکۆ تۆماریکرد و ناوبژیوانی یارییەکە و ڤار گۆڵەکەیان هەژمار نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button