ئینگلتەراگرنگترین

کالاگێر وەڵامی هاندەرە تووڕەکەی چێڵسی دەداتەوە

بەڵێنی ئەنجامی ئەرێنی دەدات

یاریگا –

کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی چێڵسی وەڵامی بانەری هاندەرەکەی چێڵسی دایەوە کە لە یاری دێربی شەوی رابردووی بەرامبەر ئارسیناڵ بەرزکرابووەوە.

چێڵسی تووشی دۆڕانێکی قورس بوو و بە ئەنجامی 5-0 بە ئارسیناڵی پێشەنگدار دۆڕا، بلووز لە ناوەڕاستی ریزبەندی پرێمەرلیگدا مایەوە و 19 خاڵ لە چوار پلەکەی پێشەوە دوورکەوتەوە.

دۆڕانەکە تووڕەیی هاندەرانی چێڵسی لێکەوتەوە، بە تایبەت لە گێمی دووەمدا، هاندەرێکی لاوی چێڵسی بانەرێکی بەرزکردەوە و لەسەری نووسیبوو

من درێسەکانی ئێوەم ناوێت، دەمەوێت لە پێناو ئێمەدا بجەنگن.

کالاگێر بەمشێوەیە وەڵامی تووڕەیی هاندەرەکەی دایەوە

بەدڵنیاییەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین، دەزانم زۆرجار ئەمە باس کراوە، ئەمە تیمێکی زۆر لاوە و ئەزموونێکی ئەوتۆیان لە پرێمەرلیگدا نییە.وەک لەم وەرزەدا دەبینیت. بە بەرز و نشێوی زۆردا تێپەڕیوون، بەڵام لە گەشەکردن بەردەوامین و بەیەکەوە دەتوانین ئەم یانەیە بگەنینە قۆناخێکی دیکە. دەبێ زیاتر خۆمان ماندوو بکەین، هەڵەی زۆرمان کردووە و دەتوانین کارەکان باشتر بکەین.

ئەمە دووەم دۆڕانی لەسەریەکی چێڵسی بوو لە ماوەی هەفتەیەکدا، دوای دۆڕانی یاری پێشکۆتایی جامی FA بەرامبەر مانچێستەر سیتی، دۆڕانەکەی شەوی رابردووش بەرامبەر ئارسیناڵ، یانە شینپۆشەکەی زیاتر لە پلەکانی سەرکەوتوو بە خولەکانی ئەوروپا دوورخستەوە.

دۆڕانەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ، گەورەترین دۆڕانی ئەم وەرزەی چێڵسییە لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان.

شەممە چێڵسی میوانداری ئاستۆن ڤیلا دەکات و دواتر لە دێربییەکەی دیکەی لەندەن بەرامبەر تۆتنهام یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button