ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئاشکرا بوو؛ کیلیان ئێمباپێ بڕیارێکی قورس لەبارەی داهاتووی لەگەڵ ریال مەدرید دەدات

گۆڕانکاری بەسەر شێوازی یاریکردنی ئێمباپێ دێت

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی ئامادەیە وەک هێرشبەری سەرەڕم لەگەڵ ریال مەدرید یاری بکات.

پێدەچێت چیرۆکی گواستنەوەی ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید کۆتایی هاتبێت. یاریزانی تەمەن 25 ساڵان لە دوای تەواوبوونی رکابەرییەکانی ئەم وەرزە، پەیوەندی بە یانەکەی پایتەخت دەکات، چونکە گرێەستەکەی تەواودەبێت و هیچ گفتوگۆییەکی جددی بۆ نوێکردنەوەی نەکراوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، پاڵەوانی جیهان ئامادەیە درێسی ژمارە 9 لەگەڵ مەدرید بپۆشێت و ببێتە سەرەڕمی یانەکە. بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە بێت، هەریەکە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ، لە باڵەکان یاری دەکەن و جود بێڵینگهامیش لەدواوەیانەوە دەبێت.

ئێمباپێ یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی جیهان، لەم وەرزەدا لە 42 یاریدا 41 گۆڵی کردووە، سەرەڕای ئەوەی لویس ئێنریکێ لە چەندین یاریدا بەشداری بە ئێمباپێ نەدەکرد، یاخود زوو گۆڕانکاری پێدەکرد.

کیلیان نزیکە لە بەدیهێنانی خەونەکانی، ئەویش بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و باڵۆن دۆرە، لەم وەرزەدا نزیکە لە بردنەوەیان، بەڵام پێناچێت ئەمە کاریگەری بکاتە سەر بڕیاری جێهێشتنی قەڵای پارک دۆ پرێنس.

رۆژنامەی ئاس کە لە ریال مەدریدەوە نزیکە ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ داوای لە دەستەی کارگێڕی مەدرید کردووە، بابەتی گواستنەوەی بەنهێنی بمێنێتەوە، چونکە نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئەڵتراسی پاریس سانجێرمان تێکبچێت و کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر کاروانەکەی.

ئێمباپێ بەشداری لە بردنەوەی رابردووی پاریسی لە بەرامبەر لۆریان (4-1) نەکرد، بەڵام هیوادارە بەشداری لە یاری ئەمشەوی بەرامبەر لۆریان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button