ئینگلتەراگرنگترین

پۆچیتینۆ: خۆمان راده‌ستی ئارسناڵ كرد، هیچ بیانوویەکمان بۆ شكسته‌كه‌ نییە

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی یاریزانانی تیپەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی لە یاریی دێربی خۆیان رادەستی ئاسیناڵ کرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تیشکی خستە سەر لێدوانی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە و گوتی: لە نێوان گێمه‌كاندا قسەمان لەسەر مەحاڵبوونی دەستپێکردنه‌وه‌ی یارییەکە بەم شێوەیە کرد، بەڵام كه‌ گەڕاینەوە جارێکی دیکە گێمی دووەممان بە شێوەیەکی خراپ ده‌ستپێكرده‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ساته‌ی دوو گۆڵمان لێکرا، تیپەکەمان خۆی رادەستکرد و بەتەواوی لە یارییەکە دەرچووبووین.

راهێنەره‌كه‌ی چێلسی، سەرسوڕمانی خۆی بەرامبەر جیاوازی ئاستی تیپەکەی لە نێوان یارییەکه‌ی مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ له‌ جام و خول ده‌ربڕی رایگه‌یاند، له‌ یاری به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ئاستێكی نایابمان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌ یاری به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ دۆخه‌كه‌ به‌ ته‌واوی پێچه‌وانه‌ بوو، نه‌مزانی چی روویداوه‌.

زیاتر گوتی، ئێمە لە بەرامبەر یەکێک لە باشترین تیپەکانی جیهان مانچستەر سیتی باش بووین، بەڵام دواتر رووبەڕووی ئارسناڵ بووینه‌وه‌، ئارسیناڵ كه‌ شەڕی بردنه‌وه‌ی  نازناوی خولەکە دەکات، ده‌كرێ بدۆڕێین، بەڵام بەم شێوەیە نا، هیچ بیانوویەکمان نییە.

لە کۆتاییدا دەڵێت: کاتێک ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکردووە، ده‌كرێت هه‌موو وشەیەک بۆ وەسفکردنی خراپی ئاستمان بەکاربهێنرێت، ، زۆر خراپ بووین، بەڵام کاتێک بە باشی دەردەکەوین، توانای هەموو شتێکمان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button