ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری دی یۆنگ دەبێت

یاریگا –

بارسێلۆنای ئیسپانی دەستبەرداری فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو، دەستبەرداری فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی و ناوەڕستکاری یانەکەی ببێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، یاریزانە هۆڵەندییەکە نایەوێت ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵیت، بەڵام یانەکە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە، دەیانەوێت بەرهەرشێوەیەک بێت یاریزانەکە رازی بکەن لە هاوین پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بارسا دەیەوێت خۆی لەکۆڵ ئەو مووچە زۆرە بکاتەوە کە بە دی یۆنگی دەدات، بە پارەی فرۆشتنی فرێنکیش ناوەڕاستکارێکی دیکەی سوپەر بگوازێتەوە.

نرخی ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە نێوان 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بایرن میونشنی ئەڵمانیش ئامادەیە ئەو نرخە بدات و خۆی بۆ گوستنەوەی ئامادە کردووە.

دی یۆنگ لە هاوینی 2019 بە بڕی 86 ملیۆن یۆرۆ، لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە بەشداری 213 یاری کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button