ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

گۆرێتزكا داهاتووی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن ئاشكرا دەكات

یاریگا –

لیۆن گۆرێتزكا، ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات باس لە داهاتووی لەگەڵ یانەكەی دەكات.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد، لە كۆتایی وەرزدا گۆرێتزكا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

گرێبەستەكەی گۆرێتزكا لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە لێدوانەكانیدا بۆ بێڵد كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، گۆرێتزكا گوتی:

بە بڕوای من هەموو شتێك بۆ هەمووان روونە، گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەكەم تا ساڵی 2026ە.

پێموایە هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی بایرن میونشن جێبهێڵم، وەك چۆن لەم دواییانەدا بڵاو بووەتەوە، بە شێوەیەكی ئاسایی لەگەڵ یانەكەم بەردەوام دەبم.

گۆرێتزكا لەم وەرزەی بۆندسلیگادا بەشداری لە 26 یارییدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button