ئینگلتەراگرنگترین

کلۆپ لە کاتێکی هەستیاردا دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ لە کات و بارودۆخێکی هەستیاردا پێکانی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند و هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی لیڤەرپوول دا.

لە کۆنفراسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرانبەر ئیڤەرتن رایگەیاند کە دیێگۆ جۆتا پێکانی هەیە و ماوەی دوورکەوتنەوەکەشی راگەیاند. راهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی

لە یارییەکە (یەکشەممەی رابردوو بەرانبەر فوڵهام) گۆڵێکی تۆمارکرد و هەستی بە کەمێ ئازار کرد. ئێسا بۆمان دەرکەوتووە کەمێ لەوەش زیاترە بۆیە دوو هەفتە دووردەکەوێتەوە. ئەمەیان پێکانێکی گەورە نییە. کە دەڵێم دوو هەفتە، بەڕاستی شتێکی زۆر وا نییە، بەڵام هێندە بەسە کە ئامادە نابێت.

ئەستێرە پورتوگالییەکە ئەو یارییە گەڕابووەوە لە پێکانی ئەژنۆ کە ماوەیەکی بەرچاو لە یاریگاکانی دابڕی.

ئەو یارییانەی جۆتا بەشداری ناکات، دێربی سبەی شەوی مێرسیساید، وێستهام و تۆتنهامە.

پێکانی جۆتا لە کاتێکدایە ڕێدز لە دوای 33 هەفتەی پریمەرلیگ 74 خاڵی کۆکردووەتەوە و هیواکانی لەچاو مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵدا کزترن بۆ بردنەوەی نازناوەکە ئەگەرچی جیاوازیەکانیشییان زۆر نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button