ئیسپانیا

ئاراوخۆ دەیەوێت لە کۆتایی وەرز بارسێلۆنا جێبهێڵێت

یاریگا –

رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنا، دەیەوێت لە کۆتایی وەرز یانەکەی جێبهێڵێت و بە ئۆفەرە نوێیەکەی بارسا رازی نییە.

رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت، کەسانی نزیک لە رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ناوەڕاستی ئۆرۆگوای رایانگەیاندووە، ئێستا بۆچوونێکی ئەرێنی هەیە سەبارەت بە جێهێشتنی بارسێلۆنا، چونکە بەهیچ شێوەیەک رازی نییە لە درێژکردنەوەی پێشنیاری یانەکە.

ئاراوخۆ سەرەتا ئامادە نەبوو بڕوات، بەڵام ئێستا وردە وردە لە یانەکەی هەست بە ئاسودەیی ناکات و زیاتر لە بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی نزیک دەبێتەوە.

بڕیارەکەی ئاراوخو سودێکی زۆری بۆ بارسیلۆنا دەبێت. یەکەم چیتر بارسا ناچار نییە مووچەیەکی زۆری پێبدات، لەلایەکی تریشەوە فرۆشتنی ئەو یاریزانە سوودێکی دارایی زۆری بۆ یانەکە هەیە. یاریزانێک کە بە گرێبەستێکی هەرزان واسترایەوە و ئێستا بەهای 100 ملیۆن یۆرۆیە. دەگوترێت بایرن میونشن کڕیاری جدی ئەو یاریزانەیە و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button