ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: دەمانەوێت لە رێگەی چێڵسیەوە فشار بخەینە سەر مان سیتی و لیڤەرپوول

یاریگا –

میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ پێی وایە سەرکەوتنی ئه‌مشه‌ویان لە دێربی لەندەن بەرامبەر چێڵسی فشارەکانی سەر مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول زیاتر دەکات.

ئه‌مشه‌و له‌ یاریگای ئیمارات ئارسیناڵ له‌ یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 29 میوانداری یانه‌ی چێلسی ده‌كات.

ئارسناڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پێشەنگی خولی ئینگلیزییە و بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ، بە جیاوازی گۆڵ لە پێش لیڤەرپوولەوە و  بە خاڵێک لە پێش مانچێستەر سیتیه‌، به‌ڵام مان سیتی دوو یاری دواخراوە بەرامبەر برایتن و تۆتنهام هه‌یه‌ و  لیڤەرپوڵیش یارییەکی دواخراوی بەرامبەر ئێڤەرتن هەیە.

ئارتێتا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ئه‌نجامدانی یارییه‌كانت پێش یانه‌كانی تر بەڕاستی یارمەتیدەرە، چونکە کاتێک سەردەکەویت، فشاره‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی دووبارە بردنه‌وه‌ ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین و سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەگەر بتوانین ئەوە بکەین، بەدڵنیاییەوە فشارەکان بۆ سه‌ر مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول زیاتر دەبن.

زیاتر گوتی، سەرسامم بە پۆچێتینۆ ، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، ئەو راهێنەرێکی گەورەیە و سەرکردەیەکی گەورەیە و سەرکردایەتی چێڵسی دەکات بۆ ئەوەی بگاتە ئەو شوێنەی کە هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن.

گوتیشی، چێڵسی پێشکەوتنێکی گەورەی به‌خۆییه‌وه‌ بینیوه‌، شایەنی ئەوەیە لە پێگەیەکی زۆر بەرزتردا بن، پێموایە ئەوەی پۆچێتینۆ دەیکات سەرنجڕاکێشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button