ئیسپانیاگرنگترین

کاردانەوەکانی گۆڵە رەتکراوەکەی کلاسیکۆ؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکارییەکەی لاپۆرتا رەتدەکاتەوە

یاریگا –

کاردانەوەکانی گۆڵە رەتکراوەکەی یاریی کلاسیکۆ بەردەوامن و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکارییەکەی لاپۆرتا رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای ئەوەی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا داوای ڤیدیۆی سەرجەم کامێراکانی ناو یاریگای لەکاتی تۆمارکرانی گۆڵەکەی لامین یامالی کرد، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەم داواکارییە رەتدەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لەناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە رۆژنامە کەتەلۆنییەکەی راگەیاندووە، پێشتریش چەند یانەیەکی دیکە داوای ڤیدیۆی سەرجەم کامێراکانیان کردووە و پێیان نەدراوە، هەربۆیە هیچ ڤیدیۆیەکی کامێراکانی یاریی کلاسیکۆ بە بارسێلۆنا نادرێت.

دوێنێ دووشەممە (22/04/2024) دوای ئەوەی لاپۆرتا بەیاننامە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا گفتوگۆی نێوان سیزار گرادۆ ناوبژیوانی سەرەکی و ناوبژیوانی ڤاری یاریی کلاسیکۆی بڵاوكردەوە، کە گۆڵەکەی لامین یامالیان بڵاوکردەوە.

لە بارسێلۆنا پێیانوایە گۆڵەکەی لامین یامال تەواوی هێلی گۆڵی تێپەڕاندبوو، کە لە یارییەکانی لالیگا بەهۆی نەبوونی تەکنەلۆژیای هێلی گۆڵ لەو یارییە مشتومڕێکی زۆر لەبارەی ئەو گۆڵە رەتکراوە دروستبووە.

لاپۆرتا داوای لە لێژنەی ناوبژیوانان و لێژنەی هونەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردبوو، تۆمارە دەنگی و وێنەکانی گۆڵەکەی لامیان یامالیان پێشکەش بکات، ئەگەر بۆیان دووپات بێتەوە گۆڵەکە دروستە ئەوا داوای دووبارەکردنەوەی یاریی کلاسیکۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button