ئینگلتەرایاریگا

دێکلان رایس: رێگە نادەم کەس باسی خۆشەویستەکەم بکات

یاریگا –

دێكلان رایس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵ، لە دوای هێرشکردنە سەر خۆشەویستەکەی لە ئیستاگرام هاتە دەنگ و بەرگری لە لۆرێنی خۆشەویستی کرد.

یاریزانانی تۆپی پێی لاتین، بە زۆری پەیوەندی خۆشەویتستیان لەگەڵ مۆدێلی سەرنجڕاکێش و ئەستێرەکانی پۆپ هەیە، بەڵام دیکلان پەیوەندی لەگەڵ کچێکدا هەیە کە کێشی زۆرە.

لە دوای ئەوەی لە ئینستاگرام هاندەرانی تۆپی پێ لە کۆمێنت بە هۆی زۆربوونی کێشی سوکایەتیان بە لۆرێن فرێیر کرد و بە قەڵەو ناویان دەهێنا و پێیان وابوو کە رایس شایەنی کچێکی ناسکتر و سەرنجراکێشترە، لۆرێن هەموو وێنەو ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕییەوە و ئەم بابەتەش بووە هۆی تووڕە بوونی ئەستێرە ئینگلیزییەکە.

ئێکاونتی لۆرێن فرێیر لە دوای سڕینەوەی وێنەکانی

دێکلان سەبارەت بە خۆشەویستەکەی هاتە دەنگ و بەرگری لێی کرد و گوتی:

ئەو کچێکی زۆر شیرین و جوان و میهرەبانە و لە هەموو کەسێکیتر لەم جیهانە خۆشترم دەوێت. ئەو پەناگەی من بووە کاتێک کێشەیەکم هەبووە و هەستم بە تەنیایی کردووە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا تا ئێستا ئەو کۆمێنتانەی لەسەر خۆشەویستەکەی خوێندووەتەوە، وەڵامی دایەوە و گوتی:

لۆرێن خۆشەویستی ژیانی منە و کۆمێنتە نەرێنییەکان بۆچوونم ناگۆڕن.

دێکلان و لۆرێن لە ساڵی 2022 یەکەم منداڵیان لە دایک بوو و ناوەڕاستکارەکە پێی وایە لەوکاتەوەی کە خۆشەویستەکەی بووە بە دایک زیاتر خۆشی دەوێت و زیاتر لە جاران بیری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button