فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ لە بۆڵت خێراترە؟

ئەفسانە جامایکییەکە وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

یوسێن بۆڵت، پاڵەوانی ئۆڵێمپی کە بە خێراترین کەسی جیهان دادەندرێت، پێی وایە لە کیلیان ئێمباپێ خێراترە.

ئێمباپێ، یەکێکە لە خێراترین یاریزانانی جیهان و ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ رکابەرانی دروستکردووە. بەم دواییە زۆر باس لە خێرایی بێوێنەی کیلیان دەکرێت، پاڵەوانی جیهان دەتوانێت لە 10.9 چرکەدا 100 مەتر ببڕێت.

بۆڵت هەشت جار مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی بردووەتەوە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا باس لە خێرایی ئێمباپێ کرد

ئەستەمە بتوانێت، چونکە کارەکە ئاسان نییە، بەڵام کیلیان بەهرەیەکی تایبەتی هەیە. ئێمباپێ زۆر خێرایە و بە تۆپیشەوە خێرایە.

بۆڵت خاوەنی ریکۆردی راکردنی 100 مەترییە، ئەستێرە جامایکییەکە 100 مەتری بە 9.58 چرکە بڕیوە، هەرچەندە لە وازهێنان لە یاریکردن نزیکبووەتەوە، بەڵام پێی دەتوانێت ئێستاش لە راکردنی 100 مەتریدا لە ئێمباپێ بباتەوە.

ئێمباپێ ئێستا خەریکی دواکەوتنی خەونەکانیەتی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لەلایەن نزیکە لە بردنەوەی لیگ وەن و لەلایەکی دیکەش گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ. کیلیان باشترین گۆڵکاری مێژوویی یانە پاریسییەکە و هەمووان چاوەڕێی گواستنەوەی بۆ ریال مەدرید دەکەن.2024 Olympic Games heading for France.

بەراوردی خێرایی بۆڵت و ئێمباپێ
بەراوردی خێرایی بۆڵت و ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button