ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام: هیوادارم سەرجەم نازناوەكان لەگەڵ ریال مەدرید ببەمەوە

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی یانە شاهانەكەوە دەكات.

شەوی رابردوو جود بێڵینگهام لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی لۆریۆس بەشدار بوو، توانی خەڵاتی باشترین لاوی هەڵكەوتوو بۆ ساڵی 2024 بباتەوە.

لە دوای بردنەوەی خەڵاتەكە بێڵینگهام گوتی:

كاتێك ریال مەدرید بردنەوە بەدەست دەهێنیت زۆر دڵخۆش دەبم، باشترین شت كە بەسەرمدا هات گرێبەستكردن بوو لەگەڵ ریال مەدرید، ئەوە گرنگترین شتە كە بەسەرمدا هات، من لەلایەن كەسانی زۆر تایبەتەوە دەورە دراوم.

هیوادارم نازناوی زیاتر بەدەستبهێنین لەگەڵ ریال مەدرید و دواتر لەگەڵ ئینگلتەرا نازناوی یۆرۆ بەدەستبهێنین، ئەوەش كار و قوربانیدانی زۆری دەوێت.

گرنگە وەرزشوانان چێژ لە ژیانیان وەربگرن، دەبێت بەرپرسیار بن بەرامبەر بە نەوە گەنجەکان، دەزانم کە من کامڵ نیم و هەڵە دەکەم، بەڵام دەمەوێت هەموو هەوڵێك بدەم.

هەفتەیەکی شێتانە بوو و ماندوو بووم، چەند رۆژێکی شێتانە بوو و زۆر شانازی دەکەم بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە، هیوادارم نازناوی زیاتر لەگەڵ ریال مەدرید و ئینگلتەرا بەدەستبهێنم.

لەم وەرزەدا بێڵینگهام بەشداری لە 36 یارییدا كردووە و توانیویەتی 21 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button