ئیسپانیا

مۆدریچ دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە

چاوەڕێی درێژ کردنەوەی گرێبەستە ...

یاریگا –

لۆکا مۆدریچ، چیتر نایەوێت ریال جێبهێڵێت و دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە مەدرید بمێنێتەوە.

کاتێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش ئیلکلاسیکۆدا پرسیار لەبارەی مۆدریچەوە کرا، کارلۆ ئەنچیلۆتی وەڵامی دایەوە و گوتی، هەرگیز رۆڵی یاریزانی یەدەگ قبوڵ ناکات و زۆر کاردەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.

ئەستێرە کرواتییەکە شەوی رابردوو بەرامبەر بارسێلۆنا لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی کرد و تا کۆتایی لە یاریگادا مایەوە. تۆنی کرۆس گۆڕانکاری بەسەردا هات بەڵام کارلۆ مۆدریچی لە یاریگادا هێشتەوە و یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی ریال مەدرید، ئێستاش ئاس نووسیویەتی مۆدریچ نایەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت و چاوەڕێی ئۆفەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بە درێسی یانە دڵخوازەکەی لە تۆپی پێ بەدرەوام بێت.

مۆدریچ بە 1860 خولەک لە پلەی 13هەمین یاریزانی ئەم وەرزەدا زۆرترین خولەک یاری کردووە. هەرچەندە وەرزی رابردوو 3162 خولەک یاریی بە درێسی مەدریدەوە کردبوو، بەڵام کۆڵنادات و بڕیاریشە لە یارییەکانی داهاتوودا بدرەوشێتەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە هێشتا دەتوانێت بدرەوشێتەوە. ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button