ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شەش یاریزانی ریاڵ مەدرید لە سێ مانگدا گرێبەستەکەیان بەسەردەچێت

شەش یاریزانی تیمی یەکەمی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەیان بەسەردەچێت و تا ئێستا تازەنەکراونەتەوە.

هەریەک لە ناچۆ فێرناندێز، کیپا ئەریزابالاگا لوکا مۆدریچ بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەکە جێدەهێڵن. ناچۆ بڕیاری رۆیشتنی داوە و کیپاش بە خواستن لە مەدریدە، یانەکە بەنیاز نیە بیهێڵێتەوە.

هەرچی مۆریچە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاریکردنی، یانەکە جێدەهێڵێت.

دۆخەکە پێچەوانەیە بۆ تۆنی کروس و لوکاس ڤازکوێس کە چاوەڕواندەکرێت مانەوە هەڵبژێرن و واژۆ لەسەر گرێبەستی تازە .بکەن

ئەوەی ماوەتەوە، خۆسێلۆی هێرشبەرە کە بە سەرەتایەکی بەهێز لەگەڵ مێرەنگی دەستی پێکرد بەڵام کەمبوونەوەی گۆڵەکانی و هەروەها هاتنی ئێمباپێ و ئێندریک، مانەوەی لە مەدرید ئاڵۆز دەکات. هەرچەندە بە خواستن لە یانەکەیە بەڵام لۆس بلانکۆس دەتوانێت بەرامبەر چوار ملیۆن یۆرۆ بیکاتە هەمیشەیی و لە ئیسپانیۆلی دەربهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button